بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای شەڕی نێوان سوپای سووریا و میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لە دەڤەری حەلەب تا ئێستا زیاتر لە 200 کەس کوژراون و 32 گوندیش لەلایەن ئەو تیرۆریستانەوە کۆنترۆڵ کراوە.
چآوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، ئاماری کوژراوەکانی شەڕی نێوان سوپای سووریا و تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە دەڤەری حەلەبی بڵاو کردەوە.
لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە کە بە هۆی ئەو پێکدادانەوە تا ئێستا زیاتر لە 200 کەس کوژراون.
پێشتریش چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاندبوو کە تیرۆریستەکانی تەحیریولشام ڕێگای نێوان دیمەشق و حەلەبیان داخستووە.
Your Comment